سۆنی 18, ئایار 2023

هەفتەی داهاتوو پلەیستەیشن بۆنەیەک دەبەستێت بۆ پیشاندانی نوێترین یارییەکانی

وا دیارە ئەمساڵ بۆنەی هاوینەی یارییەکان زووتر دەست پێ دەکات. پلەیستەیشن هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی 24ـی مانگ کاتژمێر 11ـی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان بۆنەیەک دەبەستێت و وا دیارە درێژخایەنیش دەبێت، کە دەگوترێت زیاتر دەبێت لە یەک کاتژمێر.

 

پلەیستەیشن رایگەیاند یارییەکانی کۆنسوڵی PS5 چاویلکەی زیرەکی PS VR و چەند یارییەکی لایەنی سێیەم و یارییە بچووکەکان (Indie Game) نیشان دەدەن. بۆنەکە لەسەر کەناڵی یوتیوب و تویچی پلەیستەیشن پەخش دەکرێت. چاوەڕوان دەکرێت هەریەک لە یارییەکانی Spider-Man 2 و Wolverine و چەند یارییەکی تەواو نوێ نیشان بدرێن.

سەرچاوە Playstation Blog
بۆچونی تۆ