ئەپڵ 11, کانوونی یەکەم 2023

رەنگە ئەپڵ لە مانگی سێ ئایپاد پرۆ و ئایپاد ئێیەر لەگەڵ ماک بووک ئێیەر نمایش بکات

مارک گێرمان، لە نوێترین بڵاو کراوەکانی دەڵێت کە ئەپڵ پلانی وایە لە سەرەتایی ساڵی داهاتوو کۆمەڵە بەرهەمێکی ڕەقەکاڵای نوێ نمایش بکات. مارک پێشبینی دەکات ئەپڵ ئایپاد پرۆ و ئایپاد ئێیەر لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو نوێ بکاتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەپڵ ئایپاد پرۆ بە چیپسێتی M3 و قەبارەی 11 و 13 ئینج و ڕوونمای OLED نمایش بکات. هەروەها تەختەکلیلیلێکی نوێی Magic Keyboard بۆ ئایپاد پرۆ نمایش بکات. لە بەرامبەردا، ئایپاد ئێیەر بە بژاردەی 10.9 ئینج و بژاردیەکی نوێی 12.9 ئینج بە چیپسێتی M2 نمایش بکات. هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ماک بوک ئێیەر بە چیپسێتی M3 بە ڕوونمای 13 ئینج و 15 ئینج نمایش بکات.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ