ئەپڵ
13, تشرینی دووهم 2019
بۆچوون
ئەپڵ بە فەرمی ڕێکەوتی بەردەستبوونی Mac Pro و Pro Display XDR ئاشکراکرد

لە مانگی 6ـی ئەمساڵ ئەپڵ بە فەرمی هەریەک لە کۆمپیوتەری Mac Pro و ڕوونمای Pro Display XDR ـی نمایشکرد و ڕایگەیاند پایزی ئەمساڵ بەردەست دەبن. ئەمڕۆ لەگەڵ ئەوەی نەوەیەکی نوێی لە ماکبووک پڕۆ ڕاگەیاند، ڕێکەوتی بەردەستبوونی ئەم دوو بەرهەمەشی ئاشکراکرد کە لە مانگی 12ـەوە بەردەست دەبن.
ئەپڵ کۆمپیوتەری Mac Pro ـی بە نرخی دەستپێکی 5,999$ ـەوە ڕاگەیاند. بخوێنەوە.
نرخی ماک پڕۆ لە 5,999 دۆلار دەست پێدەکات بە بوونی پڕۆسێسەرێکی 8 ناوکی ئینتێڵ زیۆن و 32 گێگابایت ڕام و 256 گێگابایت بیرگەی SSD. هەرچی ڕوونمای Pro Display XDRـە نرخی لە 4,999 دۆلارەوە دەست پێدەکات و بە بوونی ستاندێک (ڕاگرەیەک) بە نرخی 999 دۆلار بە تەنهایی.
سەردار عبدالله
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!