هەواڵ 19, ئایار 2023

هواوەی MateBook E 2023 بۆ ڕکابەری Microsoft Surface Pro نمایش کرد

 

بە فەرمی هواوەی چەند بەرهەمێکی نوێی نمایش کرد و یەکێک لەو بەرهەمانە بریتییە لە Huawei MateBook E 2023 کە بە ڕکابەری سەرەکی Microsoft Surface Pro دادەنرێت. ڕوونمایەکی قەبارە 12.6 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 2,560 * 1,600 و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. بە بژاردەی پرۆسێسەری Core i5-1230U و Core i7-1260U بەردەست دەخرێت و گرافیکی ناوەکی هەیە.

بژاردەی بیرگەی تاوەکو 1 تێرابایتە لە جۆری NVMe SSD و ڕامی 16 گێگابایتە. پاترییەکی 42Wh لە خۆ دەگرێت و تەختەکلیلەکەشی پاترییەکی 10.8Wh هەیە. تەختەکلیلەکەی پشتگیری لە تایبەتمەندی Bluetooth دەکات کە ئەمە تایبەتمەندییەکە لەمەدا بەردەستە و لە Microsoft Surface Pro 9 بەردەست نییە.

نرخی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,068 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,137 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ