10
هەواڵ 21, ئازار 2021

تایبەتمەندییە پێشنیار کراوەکانی کۆمپیوتەر بۆ یاری Rainbow Six Parasite لە ڕێگەی تاقیکردنەوەی تەکنیکییەوە دزەی پێ کرا

 

 

تایبەتمەندییە پێشنیار کراوەکانی یاری Rainbow six paradise(پێشووتر بە Rainbow six quarantine ناودەبرا) دزەی پێ کراوە لە کاتی تاقیکردنەوەی تەکنیکی یارییەکە

 

وە بێگوومان، تایبەتمەندی باشتری دەوێت بەراورد بە یاری Rainbow six siege کە لە مانگی 12 ساڵی 2015 بڵاو کرایەوە، بۆیە دەبێت گەیمەران ئاگاداری تایبەتمەندییەکان بن، بۆ ئەوەی بزانن لەگەڵ کۆمپیوتەرەکەیان دەگونجێت یاخوود نەخێر:

 

کەمترین تایبەتمەندی (30 وێنە لە چرکەیەکدا بە ڕوونی 1080 پێکسڵ، ڕێکخستنەکانی دیکە نزمن)

 

• پرۆسێسەر: لە ئێنتێڵ Intel i5-4460 و لە ئەی ئێم دی AMD Ryzen3 1200.

 

• گرافیک کارد: لە ئێن ڤیدیا Nvidia GTX 960 4GB و لە ئەی ئێم دی Radeon R9 290X 4GB.

 

• ڕام: 8 گێگابایت.

 

• سیستەمی وەگەڕخەر: ویندۆز 10.

 

• بیرگە: 60 گێگابایت بەتاڵ بێت.

 

 

______________________

 

 

تایبەتمەندی پێشنیار کراو (60 وێنە لە چرکەیەکدا بە ڕوونی 1080 پێکسڵ، ڕێکخستنەکانی دیکە بەرزن)

 

• پرۆسێسەر: لە ئێنتێڵ Intel i7-4790K و لە ئەی ئێم دی AMD Ryzen5 1500X.

 

• گرافیک کارد: لە ئێن ڤیدیا Nvidia 1660Ti و لە ئەی ئێم دی Radeon RX580.

 

• ڕام: 16 گێگابایت.

 

• سیستەمی وەگەڕخەر: ویندۆز 10.

 

• بیرگە: 60 گێگابایت بەتاڵ بێت.

سەرچاوە Wccftech
تاگەکان Games یاری
بۆچونی تۆ