ئەپ و نەرمەکاڵا
6, شوبات 2024
هێدسێتی Apple Vision Pro ئەپەکانی Microsoft 356 بۆ بەردەست دەبێت
لە کاتی بەردەست بوونی هێدسێتی Apple Vision Proـەوە لە ڕۆژی 2 ئەم مانگە، زۆرێک لە ئەپەکانی Microsoft 356 ،وەک، Teams, Word, Excel, PowerPoint, Outlook, OneNote و Loop بۆ بەردەست بووە. ئەپەکان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نەهاتووە بەراورد بە وەشانی ئایپاد، هەروەها زۆرێک لە تایبەتمەندییە بنچینەییەکان لە خۆ دەگرن، وەک، لە ئەپی Power Point دەتوانیت دۆخی immersive environment کار پێ بکەیت بۆ.پڕۆڤە کردن. یاخود لە ئەپی Excel دۆکیۆمێنتەکان لە ئەپەکانی دیکەوە ڕابکێشیتە نێو ئەپەکە بە کرداری Drag and Drop.

هەروەها ئەپی Teams دەتوانیت ئەڤەتاری هێدسێتەکە بەکاربهێنیت لە کاتی پەیوەندی و کۆبوونەوەکاندا کە پێی دەوترێت Persona. لەگەڵ ئەوەش بەکارهێنەران دەتوانن ژیری دەستکردی Copilot AI بەکاربهێنن بۆ پوخت کردنەوە و دروستکردنی Slideـەکان و زیاتر.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.