مۆبایل و تابلێت 25, ئایار 2023

مۆبایلی Huawei Nova Y91 بە پاترییەکی گەورە و دیزاینی هاوشێوەی ئایفۆن نمایش کرا 


هواوەی ڕۆژی ڕابردوو مۆبایلێکی دیکەی لە زنجیرەی ئاست مامناوەندی نۆڤا نمایش کرد بە ناوی Huawei Y91، کە دیزاینی تۆچەکەی هاوشێوەی ئایفۆنە.

 

ڕوونمایەکەی قەبارەی 6.95 ئینجە لەجۆری LCD بە ڕوونی 1080*2376 پیکسڵ و تێکرایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکرایی دەست لێدانی 270 هێرتز. چیپسێتی Snapdragon 680 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی قەبارەی 7,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 22.5 وات.

کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ. هواوەی کانی بەردەست بوون و نرخی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ