ئینتەرنێت 27, ئازار 2020

ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕی Slack ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

خزمەتگوزاری Microsoft Teams تاکە خزمەتگوزاری نامەبەر نییە کە کارمەند و بازرگانان بەکاری بهێنن، بەڵکو خزمەتگوزاری Slack ـیش لە مەیدانەکەدا بوونی هەیە و توانی ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەر لەم سەردەمەی تەشەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنادا پەیدا بکات.

لە ڕێکەوتی 10 ـی ئەم مانگەدا، تۆڕی Slack ڕایگەیاند ژمارەی بەکارهێنەرانیان 10 ملیۆنی تێپەڕی کرد، لە پاشان لە ڕێکەوتی 16 ـی هەمان مانگ ڕایگەیاند کە ژمارەکە 10.5 ملیۆنی تێپەڕی کرد. لە پاشان و لە دوێنێدا، تۆڕەکە ڕایگەیاند ژمارەی بەکارهێنەرانیان 12.5 ملیۆنی تێپەڕکرد، کە تۆڕەکە ئەمە بە ژمارەی پێوانەیی ناو دەبات. تۆڕەکە ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی لەو ماوەیەدا ئاشکرا نەکرد.

مانگی ڕابردوو تۆڕەکە ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیای IBM کردووە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە فشار لە سەرجەم کارمەندەکانی بکات تاوەکو Slack بەکاربهێنن بۆ پەیوەندییە سەرهێڵییەکانیان، بەمەش Slack توانی زیاتر لە 300,000 بەکارهێنەری دیکە بۆ تۆڕەکەی زیاد بکات.

لە ئێستادا تۆڕی Zoom یەکەم تۆڕی خاوەن زۆرترین بەکارهێنەرە بۆ ئەنجامدانی کار بە شێوەی سەرهێڵی، هەر بۆیە مایکرۆسۆفتی خاوەن Microsoft Teams دەیەوێت لە کۆنگرەیەکی مانگی داهاتوودا خزمەتگوزارییەکی هاوشێوەی Zoom ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ