کۆمپیوتەر
28, تشرینی یەکەم 2023
هواوەی لاپتۆپی Huawei MateBook D 14 SE بە پرۆسێسەری نەوەی سیانزەیەم نوێکردنەوە

هواوەی بە بێدەنگی لاپتۆپی Huawei MateBokk D 14 SE نوێکردەوە. گۆڕانکارییەکان بەراورد بە نەوەی پێشووتری بریتییە لە ڕوونما بە ڕەهەندی 16:10 و پرۆسێسەری نەوەی سیانزەیەم و ڕامی 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X. دیزاینەکەشی وەکو خۆی ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.
ڕوونماکەی قەبارەی 14 ئینجە و ڕوونی 1920*1200 پیکسڵە، ڕووناکی ڕوونماکەی دەگاتە 300 نیت. بە پرۆسێسەری Intel Core i5-13420H بەهێز کراوە و ڕامی 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X و بیرگەی 512 گێگابایت لەجۆری SSD لە خۆدەگرێت.
پاترییەکەی قەبارەی 56Whـە بە بارگاوی کەرەوەی 65 وات. هەروەها دەرچەی HDMI و USB-C و USB-A لە خۆ دەگرێت.
نرخی لاپتۆپەکە لە چین بریتییە لە 574 دۆلار، تاکو ئێستا هواوەی هیچی ڕانەگەیاندووە دەربارەی بەردەست بوونی لە جیهان.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.