10
ئینتەرنێت 22, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

سناپچات فلتەری Time Machine بۆ گۆڕینی تەمەن لە نێوان گەنجی و پیریدا بەردەستکرد

لە سەرەتای ئەمساڵ ئەپێک بەناوی Faceapp بە هۆکاری گۆڕینی دەموچاوی خەڵک لە گەنجیەوە بۆ پیری بەربڵاویەکی زۆری بەخۆیەوە بینی، بەڵام دواتر دەرکەوت پەرەپێدەری ئەپەکە، کە ڕووسییە، وێنەی بەکارهێنەرەکانی بەرزدەکردەوە بۆ ڕاژەکار (سێرڤەرەکەی) خۆی و ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. هەرچەند بۆ ماوەیەکی کاتی وایکرد خەڵکی پاشەکشە لە بەکارهێنانی بکات، بەڵام وا دیارە سناپچات دەیەوێت شتێکی هاوشێوە بەردەست بکات و لەم ڕووەوە ئامادەکاری کردووە و چاوەڕوان دەکرێت بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاربهێندرێت.

فلتەرەکە پێی دەگوترێت Time Machine، کە ڕێگەت پێدەدات بە هۆی Sliderـێکەوە لە چەپەوە بۆ ڕاست تەمەنت بگۆڕیت لە گەنجەوە بۆ پیری. فلتەرەکە لە ئەمڕۆوە بەردەستە و لەگەڵ کامێرای پشتەوە و پێشەوە کاردەکات، کەواتە جگە لە خۆت دەتوانیت لەسەر هەرچی خاو و خێزانت هەیە تاقی بکەیتەوە. لە خوارەوە بینەری نمونەیەکی فلتەرەکە بن.

 

سەرچاوە ئینگاجێت
تاگەکان Snapchat
بۆچونی تۆ