رەقەکاڵا
3, ئایار 2023
بەفەرمی چیپسێتی MediaTek Dimensity 7050 نمایش کرا

میدیاتێک بە بێدەنگی تایبەتمەندییەکانی چیپسێتی MediaTek Dimensity 7050 ئاشکرا کرد، کەوا بڕیارە لە زنجیرە مۆبایلی Realme 11 بەکاربهێنرێت.
قەبارەی 6 نانۆمەترە، لەڕووی یەکەی ناوەندی (CPU) هەشت ناووکی لە خۆ دەگرێت، دوو ناووکە سەرەکییەکەی لە جۆری Cortex-A78 بە خێرایی 2.6 گێگاهێرتز بۆ کاری قورس، پشتگیری لە ڕامی LPDDR5 و LPDDR4x و بیرگەی UFS.3.1 و UFS 2.1 دەکات.

پشتگیری ڕوونمای 2520 *1080 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکات. هەروەها پشتگیری کامێرای 200 مێگاپیکسڵی و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و HDR دەکات. هەروەها لە ڕووی پەیوەندییەوە پشتگیری لە Wi-Fi 6 دەکات.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.