شاومی
5, تەممووز 2023
نوێکراوەتەوە: شاومی مانگی داهاتوو مۆبایلێکی چەماوە بە کامێرای Leica نمایش دەکات

سەرۆکی کۆمپانیای شاومی Lu Weibing ڕایگەیاند کە مۆبایلی Xiaomi Mix Fold 3 لە مانگی داهاتوو نمایش دەکرێت. ئەمەش لە وەڵامی پرسیارێکدا دەرکەوت کە لە سەرۆکەکە کرابوو دەربارەی کارگە نوێیە زیرەکەکەی شاومی بۆ بەرهەمهێنان، سەرۆکی شاومی وەڵامی دایەوە کە یەکەمین مۆبایل ئەم کارگە نوێیە بەرهەمی بهێنێت مۆبایلی چەماوەی Xiaomi Mix Fold 3 دەبێت و مانگی داهاتوو نمایش دەکرێت.
ئەم کارگە نوێیە هەوڵ دەدات نەوەی نوێی مۆبایلە چەماوەکە تەنکتر و بەهێزتر بێت بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. وە بێگومان کامێراکەی لە لایەن کۆمپانیای Leica ـەوە دابین دەکرێت.

بەڵام هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە کە پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی نەوەی پێش خۆی، مۆبایلەکە تەنها بۆ ناوخۆی وڵاتی چین بێت و جۆری جیهانی لێ بەردەست نەخرێت.
نوێکردنەوە: ڕۆژی نمایش کردنی ئاشکرا کرا و لە ڕۆژی 14ی ئەم مانگە نمایش دەکرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.