هەواڵ
29, ئەیلوول 2023
کۆمپانیای Epic Games نزیکەی %16ی فەرمانبەرەکانی لەکار لادەبات

کۆمپانیای Epic Games درووستکەری یاری Fortnite و بزوێنەری درووست کردنی یاری Unreal Engine ڕایگەیاند نزیکەی 830 فەرمانبەر کە دەکاتە %16ی فەرمانبەرەکانی تەواوی کۆمپانیاکە، لەکار لادەبات. هەروەها کۆمپانیاکە دەیەوێت براندی SuperAwesome کە لە ساڵی 2020 کڕیبووی بفرۆشێت و بیکات بە کۆمپانیایەکی سەربەخۆ.
هەروەها کۆمپانیاکە پلاتفۆرمی Bandcamp دەفرۆشێت کە پلاتفۆرمێکی سەرهێڵی دەنگییە.
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لە ئیمەیڵەکەیدا بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە کار لابراون ئاماژەی بەوە کردووە کە لە مێژە هیوای خواستووە کە کۆمپانیاکە بتوانێت قۆناغێکی باش لە داهات و قازانج تێبپەڕێنێت بەبێ لابردنی هیچ کەسێک لەسەر کارەکەی، بەڵام بە تەماشا کردنی دۆخی کۆمپانیاکە بینیویەتی کە “ئەمە ناڕاستەقینەیە”. ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە فۆڕتنایت دەستی بە گەشەکردن کردووەتەوە، بەڵام گەشەکردنەکە بە پلەی یەکەم بەهۆی Content creator (ئەو کەسانەی یارییەکە دەکەن لە یوتیوب و پلاتفۆرمێکی سەربەخۆ) ـەوەیە، کە ئەمەش داهاتێکی زۆر بەرهەم ناهێنێت، وە ئەوەش بە واتای بازرگانییەکی کەمتر لە پێشوو دێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.