وەن پڵەس
5, تەممووز 2023
وەن پڵەس دوو بیستۆکی نوێی نمایش کرد

لەگەڵ نمایش کردنی دوو مۆبایلی نوێ لە لایەن وەن پڵەسەوە، وەن پڵەس دوو بیستۆکی نوێشی نمایش کرد. یەکێکیان بریتییە لە OnePlus Nord Buds 2r TWS و ئەویتریان بریتییە لە بیستۆکێک کە دەکرێتە مل بە ناوی OnePlus Bullets Wireless Z2 ANC.
جۆری OnePlus Nord Buds 2r TWS بڕوانامەی IP55 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. هەروەها بە تایبەتمەندی Dolby Atmos بەهێز کراوە، پشتگیری لە Bluetooth 5.3 دەکات و دەتوانێت لە هەمان کاتدا بە دوو ئامێرەوە پەیوەست بێت. پاتری بیستۆکەکە بە کەیسەکەوە بەرگەی 38 کاتژمێر کارکردن دەگرێت.
هەرچی بیستۆکی OnePlus Bullets Wireless Z2 ANC، هەمان دیزاین و تایبەتمەندییەکانی بیستۆکی OnePlus Bullets Wireless Z2 لە خۆ دەگرێت بەڵام تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو (ANC) لە خۆ دەگرێت. پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا دەکات و پاترییەکەی بەرگەی 20 کاتژمێر دەگرێت.
بیستۆکی OnePlus Nord Buds 2r TWS نرخی بریتییە لە 27 دۆلار و بیستۆکی OnePlus Bullets Wireless Z2 ANC نرخی بریتییە لە 32 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.