لینۆڤۆ 28, تەممووز 2023

تابلێتی Lenovo Tab P12 نمایش کرا

 

لینۆڤۆ تابلێتی Lenovo Tab P12 Proی ساڵی 2021 نمایش کرد و لە دوای دوو ساڵیش وەشانی ئاسایی لە تابلێتەکە نمایش کرد.

 

تابلێتەکە ڕوونمایەکی قەبارە 12.7 ئینجی لە جۆری LTPS LCD بە ڕوونی 1840 * 2944 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چوار بڵندگۆی ستێریۆی JBL هەیە و کامێرای دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە.

چیپسێتی MediaTek Dimensity 7050 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 10,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 30 وات لەسەر جێگیر کراوە.

 

نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بە بێ بەرگی تەختەکلیل بریتییە لە 400 یۆرۆ(بە نزیکەی 440 دۆلار) و بە بەرگی تەختەکلیلەوە بریتییە لە 500 یۆرۆ(بە نزیکەی 550 دۆلار).

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Lenovo لینۆڤۆ
بۆچونی تۆ