هەواڵ
6, تەممووز 2023
بە فەرمی مۆبایلی Huawei Nova Y71 لەسەر ئاستی جیهان بە پاتری 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر و کامێرای 48 مێگاپێکسڵی نمایش کرا

هواوەی مۆبایلێکی نوێی ئاست مامناوەندی لەسەر ئاستی جیهان بە ناوی Huawei Nova Y71 نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.76 ئینجی لە جۆری TFT LCD بە ڕوونی +HD لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Kirin 710A لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە. هەروەها کامێرای گۆشە فراوانیش بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵیش بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە دواوەیدا هەیە، لەگەڵ سێڵفییەک بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ.
پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 22.5 وات لەسەر جێگیر کراوە و نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 266 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.