سامسۆنگ 6, تەممووز 2023

سامسۆنگ وادەی بۆنەی داهاتووی Galaxy Unpackedی بۆ نمایش کردنی نوێترین مۆبایلە چەماوەکانی دیاری کرد

 

مانگێک پێش ئێستا، سامسۆنگ ڕایگەیاند بۆ یەکەمین جار بۆنەی Galaxy Unpacked لە وڵاتی کۆریای باشوور دەبەستێت، ئێستاش وادەی بەڕێوە چوونی کۆنگرەکەی ئاشکرا کرد. کۆنگرەکە لە سیۆڵی پایتەختی وڵاتی کۆریای باشوور لە ڕۆژی 26ی ئەم مانگە کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.

سامسۆنگ تاوەکو ئێستا ئاشکرای نەکردووە چەند بەرهەم لەم کۆنگرەیەدا نمایش دەکات، بەڵام بێگومان هەردوو مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Flip 5 و Galaxy Z Fold 5 لەو بەرهەمانە دەبن کە سامسۆنگ نمایشی دەکات لە کۆنگرەکەدا.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ