ئۆتۆمبێل
7, نیسان 2023
کۆمپانیای BYD ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی بە نرخی 15,000 دۆلار نمایش کرد

بەرەوپێشچوونی بازاڕ و خواستی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان باوەڕپێکراو نییە لە جیهاندا! کۆمپانیا چینییەکانیش دەیانەوێت هەر وەک بوارێکی دیکەی جیهانی تەکنەلۆژیا پێگەی خۆیان لەمەشدا هەبێت.
کۆمپانیای BYD ئەمڕۆ نوێترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە ناوی 2023 BYD e2 بە دیزاینێکی داینامیک و زیاترەوە نمایش کرد. تایبەتمەندی زیرەکی وەک ڕوونمای 10.1 و 12.8 ئینجی و 8.8 ئینجی لە خۆ دەگرێت. هەروەها سیستەمی پەیوەندی تۆڕی زیرەکی DiLink تێدا جێگیر کراوە.

توانای ئۆتۆمبێلەکە 95 ئەسپە و بەیەکجار بارگاوی کردنەوە توانای هەیە تاوەکو 405 کیلۆمەتر ببڕێت. نرخی ئۆتۆمبێلەکە بۆ جۆری ئاسایی بریتییە لە نزیکی 15,000 دۆلار و بۆ جۆری Luxury بە هەندێک تایبەتمەندی زیاترەوە 16,000 دۆلار دەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.