ڕیەلمی 19, تەممووز 2023

بە فەرمی Realme Pad 2 بە چیپسێتی Helio G99 و زیاترەوە نمایش کرا

 

لەو بەروارەی دیاری کرابوو، کۆمپانیای ڕیەڵمی تابلێتی Realme Pad 2ی لە هیندستان نمایش کرد. تابلێتەکە ڕوونمایەکی قەبارە 11.5 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2000×1200 و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. کامێرای دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفیشی هەمان ڕوونییە.

 

چیپسێتی 6 نانۆمەتری Mediatek Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە و چوار بڵندگۆ بە پشتگیری Dolby Atmos لە خۆ دەگرێت. پاترییەکی قەبارە 8,360 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات.

نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 243 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 280 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Realme ڕیەلمی
بۆچونی تۆ