ئۆنەر
26, تشرینی یەکەم 2023
دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایلە نوێیەکەی ئۆنەر بە چاوەکانت ئەپەکان بکەیتەوە

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆنەر جۆرج ژاو لە بۆنەی Qualcomm’s 2023 Snapdragon Summit ڕایگەیاند کە مۆبایلی Honor Magic 6 هەندێک لە تایبەتمەندی سەرنج ڕاکێش لە خۆ دەگرێت. کە دەتوانیت لەگەڵ مۆبایلەکەت کاردانەوەت هەبێت بە بەکارهێنانی چاوەکانت.
لە کاتی قسەکانیدا ڤیدیۆیەکی پیشاندرا کە ئافرەتێک بە بەکارهێنانی جووڵەکانی چاوی ئەپێک دەکاتەوە. ئۆنەر ئەم تایبەتمەندییە بە Magic Capsule ناودەبات.
هەروەها یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکان بریتییە یاریدەدەرێکی ژیری دەستکرد کە سوود لە چیپسێتی سناپدراگۆن وەردەگرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.