ئێکس بۆکس
24, تەممووز 2023
نوێترین دەسکی ئێکس بۆکس بۆنی پیتزای لێدێت

تاڕادەیەک دڵنیاین دەسکی ئێکس بۆکس و کۆنسۆڵەکانی دیکەش دوای چەند کاتژمێرێک لە بەکارهێنان بەهۆی ئارەقەی دەستەوە بۆنی کەمێک ئارەقەیان لێدێت، بەڵام نوێترین دەسکی ئێکس بۆکس لە سەرەتاوە بۆنی پیتزای لێدێت و ئێکس بۆکس دەڵێت “یەکەمین دەسکە لە جیهاندا بۆنی پیتزای لێبێت”.

شێوازی کارکردنی بریتییە لە بەستنەوەی بڵاو پێکەرەوەیەکی بۆن کە بە پشتەوەی دەسکەکەوە بەستراوەتەوە لە شێوەی پارچەیەک پیتزا. ئەم دەسکە بۆ فرۆشتن نییە و کڕیار ناتوانێت بیکڕێت، مایکرۆسۆفت تەنها وەک داهێنانێک نمایشی کردووە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.