ئای ئۆ ئێس 3, ئازار 2020

ئەپی WhatsApp بە دۆخی تاریکەوە بۆ iOS و Android نوێکرایەوە

لە کۆتایدا، WhatsApp بە دۆخی تاریکەوە لێرەیە! لە دوای زیاتر لە مانگێک لە بەردەستکردنی تایبەتمەندییەکە بۆ ئەپەکە لە قۆناغی تاقیکاریدا، فەیسبووک بڕیاریدا کۆتایی بهێنێت بە چاوەڕوانی بەکارهێنەرانی ئەپەکە و تایبەتمەندییەکەی بۆ هەمووان بەردەستکرد.

دۆخی تاریکی WhatsApp لە iOS 13.

دۆخی تاریکی ئەپەکە لەگەڵ دۆخی تاریکی سیستەمی نێو وەشانەکانی iOS 13 و Android 10 کار دەکات و خودکارانە لەگەڵ دۆخی تاریکی سیستەمی وەشانە ناوبراوەکاندا خۆی دەگونجێنێت. دۆخەکە بۆ بەکارهێنەرانی ئەپەکە لە وەشانی Android 9 لە ڕێگەی دوگمەی خۆکارانەوە بەردەستە لە لیستی ڕێکخستنەکانی نێو ئەپەکە.

لە زاری فەیسبووکەوە بێت، هۆکاری خایاندنی ماوەیەکی زۆر بۆ زیادکردنی دۆخی تاریک بۆ ئەپەکە، بۆ ئەوە بوو تاوەکو دڵنیا ببنەوە لەوەی کە دۆخەکە کەمترین ڕووناکی ڕوونمای مۆبایلەکە بەکاردەهێنێت.

دۆخی تاریکی WhatsApp لە Android.

ڕەنگی دۆخی تاریکی ئەپی WhatsApp لە iOS 13 ڕەشی تێرە و لە Android خۆڵەمێشی تۆخە. بێگومان بە نزیکەیی هەموو بەکارهێنەرانی ئەپەکە چاوەڕێی ئەم تایبەتمەندییەیان دەکرد، هەر بۆیە فەیسبووک بڕیاریدا ڤیدیۆیەکی لەسەر درووست بکات بە سەردێڕی “Hello Darkness : سڵاو تاریکی”.

بە هەرحاڵ، ئێستا ئەپەکە بە تایبەتمەندییە سادە بەڵام ناوازەکەوە بۆ iOS و Android بەردەستە و دەتوانیت لە ڕێگەی دوگمەکانی خوارەوە ئەپەکە دابگریت/نوێی بکەیتەوە.

  • WhatsApp
    دابەزاندن
  • WhatsApp
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ