ڕیەلمی
31, تەممووز 2023
بە فەرمی مۆبایلی Realme 11 4G نمایش کرا

ڕیەلمی بە فەرمی لە وڵاتی ڤێتنام مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی ڕیەلمی 11 بە ناوی Realme 11 4G نمایش کرد.
مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.4 ئینجی لە جۆری sAMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت و بە پارێزەری Gorilla glass 5 ڕووپۆش کراوە.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای 2 مێگاپێکسڵی قووڵیش لە خۆ دەگرێت لەگەڵ سێڵفییەکی 16 مێگاپێکسڵی و چیپسێتی Mediatek Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات لە خۆ دەگرێت و لە ڤێتنام بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت نرخی بریتییە لە 312 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت نرخی بریتییە لە 337 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.