گووگڵ
10, ئاب 2023
دوو ئەپی گووگڵ پشتگیری واژووی ئەلیکترۆنیان بۆ زیاد دەکرێت

گووگڵ بە فەرمی پشتگیری واژووی ئەلیکترۆنی(واژوویەکە کە یەک جار ئەنجامی دەدەیت و وەک واژووی هەمیشەییت بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی جێگیری دەکەیت) بۆ هەردوو ئەپی Google Drive و Google Docs زیاد دەکات.
گووگڵ لە دوای ساڵێک لە تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکە لە کۆتاییدا بەردەستی دەخات. پێشووتریش چەندین خزمەتگوزاری هەبوون کە ئەم تایبەتمەندییەیان بەردەست خستووە، لەوانە Dropbox و Adobe Acrobat و زیاتریش….

ئەم وێنەیەی گووگڵ ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن دەتوانیت واژووی خۆت درووست بکەیت، هەروەها بەشی بەرواری واژووش لە خۆ دەگرێت بۆ دەستکاری کردن و نوێکردنەوەی بەروارەکە لەگەڵ هەر واژوویەک.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.