رەقەکاڵا
8, کانوونی دووەم 2024
ئینڤیدیا جۆری Super لە گرافیک کاردی RTX 4070 و RTX 4080 نمایش کرد

کۆمپانیای ئینڤیدیا لەم مانگەدا سێ گرافیک کارد لە زنجیرەی 40 لە جۆری Super بەردەست دەخات، کە نرخییان زۆر گونجاوترە بەروارد بە جۆرە ئاساییەکانی زنجیرەکە. گرافیک کاردی RTX 4080 Super بە نرخی 999 دۆلار لە ڕۆژی 31ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت لە بازاڕەکان، هەورەها گرافیک کاردی RTX 4070 Super بە نرخی 599 دۆلار لە ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت و گرافیک کاردی RTX 4070Ti Super بە نرخی 799 دۆلار لە ڕۆژی 24ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.
RTX 4080 Super
گرافیک کاردەکە چیپی Nvidia AD103 لە خۆ دەگرێت، هەروەها ناووکی CUDA زیاتر لە خۆ دەگرێت بەراورد بە جۆری ئاسایی و خێرایی ڕامەکەی دەگاتە 736 گێگابایت لە چرکەیەکدا و بەهەمان شێوە 16 گێگابایت ڕامی هەیە لە جۆری G6X و پێویستی بە 320 وات ووزە هەیە بۆ کارپێکردن. بەروارد بە جۆری ئاسایی بە ڕێژەی %1 بۆ %5 باشترە، ئەوەش بەپێی یارییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
:format(webp)/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/25209277/vOKxOEF.png)
RTX 4070 Ti Super
ڕامەکەی بۆ 16 گێگابایت زیادکراوە و ناووکی CUDA زیاتریش لە خۆ دەگرێت. ئینڤیدیا دەڵێت بە ڕێژەی %10 خێراترە لە جۆری Ti. هەروەها پێویستی بە 285 وات ووزە هەیە بۆ کارپێکردن.
RTX 4070 Super
گرافیک کاردەکە لە RTX 3090 خێراترە لە کاتێکدا کە هەمان ووزەی بەکاردەهێنێت. هەمان قەبارەی ڕامی دەبێت کە 12 گێگابایتە لە جۆری G6X، بەڵام ناووکی CUDA زیاتر لە خۆ دەگرێت. هەروەها بە ڕێژەی %15 خێراترە لە جۆری ئاسایی.
:format(webp)/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/25209310/jSXj32P.png)
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.