سامسۆنگ
10, ئاب 2023
سامسۆنگ دەستی کرد بە بەردەست خستنی وەشانی تاقیکاری ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 6.0

سامسۆنگ دەستی کرد بە بەردەست خستنی وەشانی تاقیکاری ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 6.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 14.
گۆڕانکاری سەرەکی لە بەشی Quick Panel کراوە و بە تەواوەتی نوێ کراوەتەوە. لە سەرەتادا وەشانی تاقیکاری ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 6.0 تەنها بۆ زنجیرە مۆبایلی گالەکسی ئێس 23 و لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و کۆریای باشوور بەردەست دەبێت.

لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ وڵاتەکانی دیکە و لە ماوەی داهاتوودا بۆ هەندێک مۆبایلی دیکەش بەردەست دەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.