ڕێدمی 11, ئەیلوول 2023

مۆبایلی Redmi Note 13 Pro Plus لەم مانگەدا لە چین نمایش دەکرێت

 

بە فەرمی ڕێدمی مۆبایلی Redmi Note 13 Pro Plus لەم مانگەدا نمایش دەکات و هاوکات هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد.

چیپسێتی Mediatek Dimensity 7200 Ultraی لەسەر جێگیر کراوە(کرتە لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی تایبەتمەندییەکانی) و کامێرای 200 مێگاپێکسڵی بە هەستەوەری ISOCELL HP3 کۆمپانیای سامسۆنگ لەسەر جێگیر کراوە (هەمان هەستەوەری نەوەی پێش خۆی). بە پێی وتەی ڕێدمی بۆ زوومی دیجیتاڵ و ڕوونی وێنە هەستەوەرەکە باشتر کراوە.

ڕێدمی بە فەرمی ڕایگەیاندووە لەم مانگەدا مۆبایلەکە نمایش دەکرێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت تەنها ئەم مۆبایلە نمایش نەکات لە چین بەڵکو زنجیرەکە نمایش بکات، کە جۆری پرۆ و ئاسایی و چەند جۆرێکی دیکەش لە خۆ دەگرن.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Redmi ڕێدمی
بۆچونی تۆ