مایکرۆسۆفت 22, ئاب 2023

مایکرۆسۆفت زمانی پرۆگرامینگی پایسۆن لە Excel ـدا جێگیر دەکات

 

مایکرۆسۆفت زمانی پرۆگرامینگی بەناوبانگی پایسۆن دەهێنێتە ناو Excel. ئەمڕۆ وەشانیکی پێشبینینی گشتی بۆ تایبەتمەندییەکە بەردەست خرا، کە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئێکسڵ دەدات دەستکاری و شیکاری داتاکان بکەن لە ڕێگەی پایسۆنەوە.

ستیفان کینێستراند، بەڕێوەبەری گشتی کارە مۆدێرنەکان لە مایکرۆسۆفت ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت “دەتوانیت دەستکاری داتاکان بکەیت و لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکەیت لە ئێکسڵدا بە بەکارهێنانی Python plot و library، پاشان Formula و chart و PivotTables ی ئێکسڵ بەکاربهێنیت بۆ زیاتر وردکردنەوەی کارەکات.” “ئێستا دەتوانیت شیکاری داتا پێشکەوتووەکان لە ئێکسڵدا ئەنجام بدەیت بە دەستگەیشتن بە پایسۆن ڕاستەوخۆ لە بەشی Ribbonی ئێکسڵەوە.”

پێویست ناکات هیچ نەرمەواڵەیەک و زیاد کراوێک داببەزێنیت بۆ ئەم مەبەستە، ڕاستەوخۆ جێگیر کراوە لە نێو ئێسکڵ خۆیدا.

ئەمڕۆ وەشانی تاقیکاری گشتی بۆ تایبەتمەندییەکە تایبەت بە بەشداربووانی Microsoft 365 بەردەستە و مایکرۆسۆفت بەڵێن دەدات پاش کۆتایی هاتنی وەشانی تاقیکاری بۆ بەشدار بووانی ئاساییش بەردەستی دەخات.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ