ڕیەلمی 28, ئاب 2023

بە فەرمی مۆبایلی Realme GT 5 بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 و زیاترەوە نمایش کرا

 

ڕیەلمی بە فەرمی لە وڵاتی چین مۆبایلێکی نوێی ئاست بەرزی بە ناوی Realme GT 5 نمایش کرد.

مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت و چیپی تایبەتی PixelWordsی لەسەر جێگیر کراوە بۆ ئەزموونێکی باشتری ڕوونما و ڕووناکی تاوەکو 1,400 نیتە.

لە پشتەوەی LED لە خۆ دەگرێت کە چیپسێتەکەی تێدا دەرکەوتووە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری OIS و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی و کامێرای 2 مێگاپێکسڵی ماکرۆش لە خۆ دەگرێت لەگەڵ سێڵفییەکی 16 مێگاپێکسڵی.

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2ی لەسەر جێگیر کراوە.

بە دوو بژاردەی پاتری و بارگاوی کەرەوە بەردەست دەبێت، یەکەمیان بە پاتری قەبارە 5,240 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 150 وات و دووەمیان بە پاتری 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێری و بارگاوی کەرەوەی 240 وات.

لە چین نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و بارگاوی کەرەوەی 150 وات بریتییە لە 411 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت و بارگاوی کەرەوەی 150 وات بریتییە لە 452 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 24 گێگابایت و بارگاوی کەرەوەی 240 وات بریتییە لە 521 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Realme ڕیەلمی
بۆچونی تۆ