ئەپڵ
31, تشرینی یەکەم 2023
ئەپڵ ماک بووک پرۆی 14 ئینجی 16 ئینجی بە چیپسێتی M3 نوێ کردەوە

هاوشانی iMacـ24 ئینجی ئەپڵ ماک بووک پرۆی 14 ئینجی و 16 ئینجی بە هەردوو چیپسێتی M3 Pro و M3 Max نوێ کردەوە.

لە ڕووی دیزاین و بوونی دەرچەوە هیچ گۆڕانکارییەک نابینرێت بەروارد بە نەوەی پێشووتر. بژاردەی چیپسێتی M3 Max تاكو ڕامی 128 گێگابایت بەردەست دەبێت و ئێستا داواکاری پێش وەختیان کراوەیە و لە رۆژی 7 مانگی داهاتوو بژاردەی M3 Pro بەردەست دەبێت بۆ کڕین. بەڵام بژاردەی M3 Max تۆزێک دوا دەکەوێت کاتی بەردەست بوونی دەکەوێتە کۆتایی مانگی داهاتوو.

ئەپڵ دەڵێت بژاردەی M3 Pro قەبارەی 16 ئینجی پاترییەکەی بەرگەی 22 کاتژمێر لە بەکارهێنان دەگرێت. هەروەها ئێستا ڕووناکی ڕوونمای لاپتۆپەکان دەگاتە 600 نیت بۆ ناوەڕۆکی SDR کە %20 ڕووناکترە بەراورد بە نەوەی پێشووتر.
نرخی دەستپێکی ڕوونمای 14 ئینج بۆ چیپسێتی M3 Pro بریتییە لە 1,999 دۆلار، هەروەها ڕوونمای 16 ئینج بریتییە لە 2,499 دۆلار. هەروەها بەرزترین نرخی لاپتۆپەکان بریتییە لە 7,199 دۆلار بۆ بیرگەی 8 تێرابایت و ڕامی 128 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.