لینۆڤۆ
1, ئەیلوول 2023
لینۆڤۆ کۆنسۆڵی دەستی Lenovo Legion Go بە ڕوونمای 144 هێرتز و زیاترەوە نمایش کرد

لینۆڤۆ هاتە نێو دنیای کۆنسۆڵە دەستییەکانی ویندۆز و نوێترین کۆنسۆڵی دەستی تایبەت بە یاری کردنی بە ناوی Lenovo Legion Go نمایش کرد.
ڕوونمایەکی قەبارە 8.8 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی QHD+ (1,600 x 2,560px) و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت.

لینۆڤۆ بیرۆکەی لە Nintendo Switch وەرگرتووە لەوەی کە دەسکی لێکراوەی جێگیر کردووە بە ناوی Legion TrueStrike واتە دەتوانیت دەسکەکەی لێبکەیتەوە یاخوود پێوەی بکەیت، لەگەڵ ئەوەش ستاندی هەیە.
دەتوانیت دەسکەکە وەکو ماوسیش بەکار بهێنیت. چیپسێتی AMD Ryzen Z1 لەسەر جێگیر کراوە و کار بە گرافیکی RDNA 3 دەکات، لەگەڵ ئەوەش بیرگەیەکی 1 تێرابایتی لە جۆری PCIe Gen4 SSD لە خۆ دەگرێت و ڕامێکی 16 گێگابایتی لە جۆری LPDDR5x هەیە.
کار لە سیستەمی ویندۆز 11 دەکات و پشتگیری لە Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.2 دەکات و دوو دەرچەی Type-C لە خۆ دەگرێت لەگەڵ دەرچەیەکی Micro SD و جاکیش.
دوو پاتری 49.2Whی هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 65 وات دەکات کە لە %70ی پاترییەکەی بە نیو کاتژمێر بارگاوی دەکاتەوە.
لە مانگی 11ی ئەمساڵ بەردەست دەبێت بە نرخی دەستپێکی 699 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.