ڕیەلمی
4, ئەیلوول 2023
بە فەرمی مۆبایلی Realme C51 بە کامێرای 50 مێگاپێکسڵی و ڕوونمای 90 هێرتز نمایش کرا

ڕیەلمی مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی ئاست نزمی C بە ناوی Realme C51 نمایش کرد.
ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت.
چیپسێتی UNISOC T612 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵیشی هەیە بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ سێڵفییەکی 5 مێگاپێکسڵی.
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات لە خۆ دەگرێت.
نرخی مۆبایلەکە لە هیندستان بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 109 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.