ئەپڵ
12, ئەیلوول 2023
ئەپڵ پلانی 6 تێرابایت و 12 تێرابایتی بۆ iCloud زیاد دەکات

لە میانەی بۆنەکەی ئەمرۆی، ئەپڵ دوو پلانی نوێی بۆ بیرگەی هەوری iCloud ڕاگەیاند. 6 تێرابایت بە نرخی مانگانەی 30 دۆلار و 12 تێرابایت بە نرخی مانگانەی 60 دۆلار.
جێگری سەرۆکی بەشی بازاڕگەری ئەپڵ دەڵێت “لەم دوو پلانە نوێیە زیاتر فیلمساز و وێنەگرە پڕۆفێشناڵەکان دەکەینە ئامانج کە پێویستییان بە بیرگەی زیاتر هەیە”.
پلانە نوێیەکان لەگەڵ وەشانی iOS 17 لە هەفتەی داهاتوو بەردەست دەبن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.