مۆبایل و تابلێت
12, ئەیلوول 2023
کۆمپانیای HMD براندی تایبەتی مۆبایل ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای HMD Global کە چەند ساڵێکە بە بەرهەمهێنەری مۆبایلەکانی براندی نۆکیا ناسراوە، ئێستا دەیەوێت براندی دروستکردنی مۆبایلی تایبەت بە خۆی ڕابگەیەنێت.
ڕۆژی دوو شەممە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای HMD Global ژان فرانسوا باریل لە تۆڕی LinkedIn ڕایگەیاند کۆمپانیاکە بەنیازە براندێکی تایبەتی خۆی بۆ درووستکردنی مۆبایلە زیرەکەکان نمایش بکات و هاوکات خاوەندارێتی لە براندی نۆکیاش بکات.
باریل ڕایگەیاند لە ماوەی 6 ساڵی ڕابردوودا کە خاوەندارێتی براندی نۆکیایان کردووە بە چەندین ئاستەنگدا تێپەڕیون و ئێستاش بەنیازن ئەم براندە نوێیە نمایش بکەن و سەرنجی زیاتر بخەنە سەر داواکارییەکانی بەکارهێنەر.
کۆمپانیای HMD Global هیچ وادەیەکی بۆ نمایش کردنی بەرهەمی داهاتووی دیاری نەکردووە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.