ئەپڵ
9, ئەیلوول 2025
ئایفۆن 17 پرۆ بە گەورەترین پاتری لە مێژووی ئایفۆن نمایش کرا
ئەپڵ نەوەی نوێی مۆبایلە پرۆیەکانی بە دیزاینی نوێ نمایش کرد هاوشان لەگەڵ ئایفۆن 17 و ئایفۆن ئێیەر. ئەپڵ گەڕایەوە بۆ بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم، هەروەها گەورەترین پاتری لە خۆ دەگرێت لە مێژووی ئایفۆن.

بەشی کامێراکانی تەواو نوێیە، کە ئەمەش بۆ باشتکردنی کامێرای تێلەفۆتۆ ئەپڵ سوودی لێ بینوە. بۆ یەکەمین جارە هەموو کامێراکانی ڕوونیان 48 مێگاپیسکڵە. کامێرای تێلەفۆتۆ باشتر کراوە و بەروارد بە نەوەی پێشووتری 56% باشتر کراوە. هەروەها توانای هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە بە بێ لە دەستدانی ڕوونی.

کامێرای سێڵفییەکەی هەروەکو ئایفۆنەکانی دیکەیە، ڕوونی 18 مێگاپیسکڵە و پشتگیری لە Center Stage دەکات. هەردوو مۆدێلەکە بە هەمان قەبارەی ڕوونمای نەوەی پێشووتریان بەردەست دەبن، 6.3 ئینج بۆ جۆری پرۆ و 6.9 بۆ جۆری پرۆ ماکس و پشتگیری لە ڕوونمای 120 هێرتز و تەکنەلۆژیای ProMotion دەکات. هەروەها بەشی پێش و پشتەوەی ئایفۆنەکان بە پارێزەری نەوەی دووەمی Ceramic Sheild ڕووپۆش کراون.

بە چیپسێتی A19 بەهێز کراون، کە قەبارەی 3 نانۆمەترە و شەش ناووکی CPU و پێنج ناووکی GPU لە خۆ دەگرێت، ئەپڵ بە خێراترین چیپسێتی مۆبایلە زیرەکەکان ناوزەندی دەکات. شتێکی سەیر هەیە دەربارەی پاترییەکانی مۆدێلی پرۆ بۆ ئەمساڵ، جۆری eSIM پاترییەکانیان گەورەترین کە تەنها تایبەتن بە ئەمریکا، چونکە شوێنی سیمکاردی فیزیکی نییە.

نرخی مۆدێلی پرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 1,099 دۆلار و نرخی جۆری پرۆ ماکس بۆ بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە کە 1,199 دۆلار و هەروەها بژاردەی 2 تێرابایت بۆ جۆری پرۆ ماکس بەردەست دەبێت بە نرخی 1,999 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.