ئەپڵ 13, ئەیلوول 2023

یاری Resident Evil 4 remake لەسەر ئایفۆن 15 پرۆ بەردەست دەبێت

 

 

کۆنگرەی ئەپڵ بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەمەکانی هەندێک هەواڵی خۆش و ناوازەی بۆ گەیمەران هێنا لەگەڵ خۆی. ئەپڵ ڕایگەیاند یارییەکانی Resident Evil 4 remake, Resident Evil Village, Death Stranding, Assassin’s Creed Mirage, The Division Resurgence بۆ ئایفۆن 15 پرۆ لە کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو بەردەست دەبن.

ئەم یارییانە بۆ کۆمپیوتەر و کۆنسۆڵ درووست کراون، بەڵام لە ڕێگەی هەوری(Cloud) لەسەر ئایفۆن 15 پرۆ بەردەست دەبن، بۆیە یاریزان دەبێت ئینتەرنێتێکی خێرای هەبێت بۆ ئەزموون کردنی یارییەکە بە بێ خاوبوونەوە.

هەرچەندە ئەپڵ لە ماوەی ڕابردوودا بانگەشەی نوێی بۆ بەهێزی چیپەکانی M1 و M2 کرد لە ماکدا، بەڵام جگە لە Hideo Kojima هیچ گەشەپێدەرێکی یاری دیکە بانگەشەیان بۆ یارییەکانیان نەکرد بە بەکارھێنانی ماکەوە، بەڵام بۆ ئایفۆن چیرۆکەکە جیاوازە و خەڵک یاری زۆر لەسەر ئەنجام دەدات، هەر لە Genshin Impact to ـەوە بۆ Fortnite و دەیەوێت ئەزموونێکی ڕاستەقینەی یاری کردن بکات و ئەپڵیش لەگەڵ چیپی نوێی A17 Pro بانگەشەی ئەمە دەکات.

بیرۆکەی کار پێکردنی یارییەکی وەکو Assassin Creed Mirage لەسەر ئایفۆنەکان لە سەرەتای 2024 کە خۆی لە ڕۆژی 5ی مانگی داهاتوو بۆ کۆنسۆڵ و کۆمپیوتەر بڵاو دەکرێتەوە، بە دەستکەوتێکی گرنگ دادەنرێت. هەروەها یارییەکانی The Resident Evil و Death Stranding لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ ئایفۆن پرۆ بەردەست دەبن.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ