رەقەکاڵا
1, حوزهیران 2024
میدیاتێک چیپسێتی Dimensity 7030 و Dimensity 7030X نمایش کرد

میدیاتێک دوو چیپسێتی نوێی نمایش کرد، Dimensity 7030 و Dimensity 7030X، کە قەبارەیان 4 نانۆمەترییە و وەشانێکی باشتری Dimensity 7050ـن. جیاوازی سەرەکی چیپسێتەکان بریتییە لەوەی جۆری 7030X پشتگیری لە دووانە ڕوونما دەکات.

چیپسێتەکان چوار ناووکی Cortex-A78 لە خۆ دەگرن بە خێرای 2.5 گێگاهێرتز و چوار ناووک بۆ کاری ڕۆژانە لە جۆری Cortex-A55 بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز. هەروەها بەڕێژەی %25 وزە کەمتر بە کار دەبەن لە نەوەی پێشووتر.

گرافیکی Arm Mali-G615 لە خۆ دەگرن کە %20 باشترن لە پێدانی FPSـی زیاتر لە یارییەکان. پشتگیری لە ڕامی LPDDR5 و بیرگەی UFS 3.1 دەکەن، هەروەها پشتگیری لە ڕوونمای +WFHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز یان ڕوونمای +FHD و 144 هێرتز دەکەن.
میدیاتێک تاکو ئێستا ڕای نەگەیاندووە کە چ مۆبایلێک چیپسێتەکانی لەسەر جێگیر دەکرێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەسەر مۆبایلی Motorola Razr 50 جێگیر بکرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.