هەواڵ 10, ئەیلوول 2024

هواوەی یەکەمین مۆبایلی 3 لا نوشتاوەی نمایش کرد

هواوەی ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی لە وڵاتی چین ڕێک خست و داهێنانێکی نوێی پێ ئاشنا کردین. بۆ یەکەمین جار کۆمپانیاکە مۆبایلێکی 3 لا نوشتاوەی بە ناوی Huawei Mate XT|Ultimate Edition نمایش کرد. ئەستووری مۆبایلەکە تەنها 3.6 ملمە. لە کاتی کردنەوەی تەواوی هەر 3 ڕوونماکە قەبارەی دەبێت بە 10.2 ئینج کە ئەمە قەبارەیەکی نزیک لە تابلێت و ئایپادەکانە. لە کاتی کردنەوەی تەنها یەک ڕوونمای قەبارەی 6.4 ئینج و لە کاتی کردنەوەی دوانیان 7.9 ئینجە. ڕوونماکان لە جۆری OLED ـن و تێکڕای نوێبوونەوەیان 120 هێرتزە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە OIS دەکات. هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی 12 مێگاپێکسڵی و کامێرای دووربینی 12 مێگاپێکسڵی بۆ 5.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە.

پاتری مۆبایلەکە 5,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 66 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل دەکات. هەروەها بە چەندین تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوە و چەندین پێوەکراو (Accessories) جیاوازی هەیە بۆ نموونە تەختەکلیلێکی قەدکراو.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 2,810 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 3,090 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 3,370 دۆلار و بە هەردوو ڕەنگی سوور و ڕەش بەردەست دەبێت.

سەرچاوە Huawei Press Conference
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ