هەواڵ 14, ئەیلوول 2023

کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch GT4 بە چەندین نوێکارییەوە نمایش کرا

 

کڕین و دۆزینەوەی کاتژمێرێکی زیرەکی باش لە ئێستادا ئاسان نییە، بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی کاتژمێری زیرەک لە بازاڕەکاندا. هواوەیش یەکێکە لەو براندانەی خاوەن کاتژمێری زیرەکی باشە و ئەمڕۆ کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch GT4ی بە چەند تایبەتمەندییەکی جیاواز و دوو قەبارەی جیاواز نمایش کرد.

دوو قەبارەی کاتژمێرە زیرەکەکە بریتییە لە 41ملم و 46ملم.

41ملم بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت، ڕوونمایەکی قەبارە 1.32 ئینجی لە جۆری AMOLED بە چڕی 352 پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 323 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە کە بەرگەی 4 ڕۆژ کار کردنی ئاسایی دەگرێت بە بێ کار پێ کردنی تایبەتمەندیAlways On Display، بە کار کردنی ئەو تایبەتمەندییە بەرگەی 2 ڕۆژ کار کردن دەگرێت.

46 ملم بە چوار ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و ڕوونمایەکی قەبارە 1.43 ئینجی لە جۆری AMOLED بە چڕی 326 پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 524 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە کە بەرگەی 8 ڕۆژ کار کردنی ئاسایی دەگرێت بە بێ کار پێ کردنی تایبەتمەندیAlways On Display، بە کار کردنی ئەو تایبەتمەندییە بەرگەی 4 ڕۆژ کار کردن دەگرێت.

کاتژمێرە نوێیەکە چەندین تایبەتمەندی تەندروستیش لە خۆ دەگرێت وەک چاودێری کردنی لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێن و پێوانی هەنگاوەکان و کالۆری سووتێندراو و سووڕی مانگانە و زیاتریش..

هەروەها تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ چاودێری کردنی هەناسەدان لە کاتی خەوتن و دیاری کردنی هەر نیشانەیەکی نەخوازراوی Sleep apnea (نەخۆشیەکە کە تێیدا کەسی نەخۆش هەناسەی لە کاتی خەوتندا چەند جارێک دەوەستێت و دەستپێدەکاتەوە).

بڕوانامەی IP68 و 5ATM لە خۆ دەگرن بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.

نرخی دەستپێکی 41 ملم بریتییە لە 250 یۆرۆ بۆ جلدی سپی و نرخی دەستپێکی 46 ملم بریتییە لە 250 یۆرۆ بۆ لاستیکی ڕەش.

سەرچاوە Android Authority
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ