ژیری دەستکرد AI 5, نیسان 2025

مایکرۆسۆفت Copilot Vision لە ویندۆز و ئەپەکانی مۆبایل بەردەست دەکات بۆ یارمەتیدانت لە کاری ڕۆژانە

مایکرۆسۆفت Copilot Vision بۆ سیستەمی ویندۆز و ئەپی مۆبایل زیاد دەکات، کە پێشووتر تەنها بە وەشانی وێب بەردەست بوو لە وێبگەڕی Edge.

تایبەتمەندییەکە دەتوانێت کارلێک لەگەڵ ڤیدیۆ بکات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کە لە کامێرای مۆبایلەکەتەوە تۆمار دەکرێت بۆ یارمەتیدانت لە بوارە جیاوازەکان. بۆ نموونە، هێشتنەوەی ڕووەکەکان بە شێوەیەکی تەندروست، یان ڕێنمایی کردن بۆ ڕازاندنەوەی ماڵەوە.

تایبەتمەندییەکە بۆ وەشانی ئەپی Copilot بەردەست دەبێت بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و iOS و بۆ سیستەمی ویندۆزیش لە داهاتوودا.

هەروەها ئەپی Copilot لەسەر ویندۆز بە زیاد کردنی تایبەتمەندییەکە نوێکرایەوە، کە دەتوانێت وەکو ڕاهێنەر یارمەتیدەر بێت لە فێربوونی ئەپی فۆتۆشۆپ، یان شیکردنەوەی وێنە و وێبپەڕەکان لە ئینتەرنێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ