مۆبایل و تابلێت
14, ئەیلوول 2023
تابلێتی Huawei MatePad 11.5 PaperMatte Edition نمایش کرا

هواوەی جۆرێکی نوێی لە تابلێتی Huawei MatePad 11.5 نمایش کرد. هواوەی بەڵێن دەدات لەگەڵ بەکارهێنانی پێنووسی نەوەی دووەمی M-Pencil لەگەڵ تابلێتەکە ڕوونماکەی ئەزموونی کاغەزێکی ئاساییت پێ دەبەخشێت لە کاتی نوسین.

ڕوونماکەی 11.5 ئینجە لە جۆری LCD و ڕوونی 1440*2200 پێکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. بە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 1 بەهێز کراوە. کامێرای سەرەکی 13 مێگاپیکسڵە و 8 مێگاپیکسڵیش بۆ سێڵفی. پاتری 7,700 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 22.5 وات. لە ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە بە نرخی 500 یۆرۆ بەردەست دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.