سامسۆنگ 20, ئەیلوول 2023

تەواوی دیزاینی مۆبایلی Galaxy S23 FE دزەی پێ دەکرێت


جارێکی دیکە دیزاینی مۆبایلی Galaxy S23 FE دزەی پێدەکرێت و ئەم جارەیان تەواوی دیزاینی مۆبایلەکە لە ڕێندەرێکی 360 پلەدا دەرکەوتووە. دزە پێکەری بەناوبانگ Evleaks لە تۆڕی X (لە ڕابردوودا بە تویتەر ناسرابوو) ڕێندەرەکەی بڵاو کردەوە

بە پێی زانیارییە دزە پێکراوەکانی دیکە بێت، بە چیپسێتی Exynos 2200 کار دەکات و ڕوونماکەی قەبارەی 6.4 ئینج دەبێت لە جۆری AMOLED و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. پاترییەکەی قەبارەی 4,400 مللی ئەمپێر /کاتژمێری دەبێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێراکانی دیکەی بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و 12 مێگاپیکسڵ بۆ گۆشە فراوان و تێلەفۆتۆ، هەروەها کامێرای سێڵفی 10 مێگاپیکسڵ دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ