ئەپ و نەرمەکاڵا 21, ئەیلوول 2023

یوتیوب بە تەواوی لەگەڵ زیرەکی دەستکرد تێهەڵکێش دەکرێت

ئەمرۆ یوتیوب بۆنەی ساڵانەی بە ناوی Made on YouTube بەست و کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد ڕاگەیاند. تایبەتمەندییەکان لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو بەردەست دەبن. وەک پاشبنەمای وێنە و ڤیدیۆی دروستکراوی بە زیرەکی دەستکرد، پێشنیاری دروستکردنی ڤیدیۆ و گەڕان بەدوای میوزیکدا بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد.

تایبەتمەندییەکی نوێ بەناوی Dream Screen ڤیدیۆ و وێنەی دروستکراوی لەڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دروست دەکات، کە یوتیوبەران دەتوانن لە پاشبنەمای ڤیدیۆ کورتەکان (Short Videos) دایبنێن. هەروەها دەتوانن ڤیدیۆکانیان دووبارە بە شێوازێکی دیکە (Remix) بڵاو بکەنەوە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد.

هەروەها زیرەکی دەستکرد پێشنیاری دروستکردنی ڤیدیۆ بۆ یوتیوبەران دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد بە وەسفکردنی ڤیدیۆیەکەت پێشنیاری میوزیکت بۆ بکات کە لەگەڵ ڤیدیۆیەکە گونجاو بێت.

لە کۆتاییدا یوتیوب تایبەتمەندیی دۆبلاژکردنی لە رێگەی زیرەکی دەستکردەوە ڕاگەیاند کە ڕێگە بە یوتیوبەران دەدات ڤیدیۆکانیان دۆبلاژ بکەن بۆ زمانەکانی دیکە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ