سامسۆنگ
23, ئەیلوول 2023
ڕێگا نوێیەکەی سامسۆنگ بۆ کەم کردنەوەی فرۆشی ئایفۆن لەلای منداڵان و هەرزەکاران بە سپۆنسەری MrBeast ـە

سەرەتای ئەمساڵ بانکی وەبەرهێنانی Piper Sandle ئەنجامی ڕاپرسییەکی ساڵانەی بڵاوکردەوە کە دەریخستووە %87ی هەرزەکاران و منداڵان خاوەن ئایفۆنن، ئەم ڕێژەیە زۆر بەرزە و فرۆشێکی کەم دەهێڵێتەوە بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید، بەڵام سامسۆنگ پلانێکی نوێی هەیە بۆ ئەم مەبەستە و کەم کردنەوەی ئالوودەبوونیان بە ئەپڵ. لەگەڵ یوتیوبەر جیمی دۆناڵدسۆن ناسراو بە MrBeast رێککەوتووە بۆ ئەوەی ڤیدیۆکانی بە مۆبایلەکانی سامسۆنگ دروست بکات. سەرەتا بە ڤیدیۆیەک دەست پێدەکات کە MrBeast ئۆتۆمبێلی گرانبەها لێدەخوڕێت.
لە ناوەڕاستی ڤیدیۆکەدا ڕیکلامێکی خێرایی یوتیوبەرەکە بۆ مۆبایلی Galaxy Z Flip 5 پیشان دەدرێت، دواتر ڕیکلامێک بۆ مۆبایلی گالەکسی ئێس 23 ئەڵترا و باس کردنی وردەکارییەکانی مۆبایلەکە. هەروەها یوتیوبەر جیمی دۆناڵدسۆن کامێرای مۆبایلەکانی سامسۆنگ بۆ درووستکردنی ڤڵۆگ و ڤیدیۆکانی بەکار دەهێنێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.