شاومی 26, ئەیلوول 2023

کاتژمێری زیرەکی Xiaomi Watch 2 Pro نمایش کرا : نوێکراوەتەوە

 

لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆدا و لە پاڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 13T و بەرهەمەکانی دیکەی کۆمپانیاکە، کاتژمێری زیرەکی Xiaomi Watch 2 Pro نمایش کرا. کاتژمێرەکە ڕوونمایەکی قەبارە 1.43 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 466 * 466 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تایبەتمەندی Always On Display دەکات و ڕووناکی تاوەکو 600 نیتە. قەبارەی 46ملمە و کار بە چیپسێتی Snapdragon W5+ Gen 1 دەکات.

پاترییەکی قەبارە 495 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە، جۆری Wi-Fi بەرگەی 65 کاتژمێر کار کردن و جۆری LTE بەرگەی 55 کاتژمێر کار کردن دەگرێت.

بیرگەی ناوەکی 32 گێگابایتە و ڕامی 2 گێگابایتە. چەندین تایبەتمەندی پزیشکی تێدا جێگیر کراوە وەک پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێن و چاودێری کردنی لێدانی دڵ و چاودێری کردنی خەوتن و قەلەقی و زیاتریش. هەروەها بڕوانامەی 5ATMی هەیە بۆ دژە ئاو.

بە پارێزەری Gorilla Glass بەهێز کراوە و کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI For Watch بنەچەکراو لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری Wear OSی گووگڵ دەکات.

پوختەی تایبەتمەندییەکانی کاتژمێری زیرەکی Xiaomi Watch 2 Pro
پوختەی تایبەتمەندییەکانی کاتژمێری زیرەکی Xiaomi Watch 2 Pro

لە ئەورووپا جۆری Wi-Fi نرخی 269 یۆرۆ و جۆری LTE(سیم کارد) نرخی 329 یۆرۆ دەبێت.

نرخی کاتژمێرە زیرەکە بۆ جۆری Bluetooth بریتییە لە 199 دۆلار لە کوردستان و عێراق.

 

نوێکراوەتەوە: نرخی کاتژمێرە زیرەکەکە بۆ کوردستان و عێراق ئاشکرا کرا.

سەرچاوە Xiaomi Official Website
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ