ئەپ و نەرمەکاڵا 27, ئەیلوول 2023

گووگڵ ساڵی داهاتوو کۆتایی بە گووگڵ پۆدکاست دەهێنێت

 

گووگڵ لە کاتێکی نادیاری ساڵی داهاتوودا کۆتایی بە گووگڵ پۆدکاست دەهێنێت وەک خزمەتگوزارییەکی سەربەخۆ و ئەپێک. بەڵکو دەیکات بە بەشێک لە ئەپی یوتیوب میوزیک و ئەپی یوتیوب میوزیک نوێدەکرێتەوە.

گووگڵ بەڵێن دەدات نوێکردنەوەیەکی گەورە بەردەست بخات بۆ یوتیوب مویزیک، هەروەها ئەپەکە بۆ تەواوی جیهان پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ بەردەست دەخات، لە ئێستادا ئەپی گووگڵ میوزیک تەنها بۆ ئەمریکا، کەنەدا، ئەمریکای لاتین بەردەستە.

یەکێک لە باشیەکانی ئەپی سەربەخۆی گووگڵ پۆدکاست تایبەتمەندی و سادەیەکەی بوو، هیوادارم بەو شێوەیەش لە گووگڵ میوزیکدا جێگای بۆ بکرێتەوە.

ئامرازێکی سادە بەردەست دەبێت بۆ گواستنەوەی تەواوی پۆدکاستەکانی بەکارهێنەر و ئەو کەناڵانەی کە بەشداری تێدا کردووە لە ئەپی گووگڵ پۆدکاست بۆ یوتیوب میوزیک.

سەرچاوە 9to5Google
بۆچونی تۆ