مۆبایل و تابلێت
29, شوبات 2024
کۆمپانیای Meizu کۆتا مۆبایلی نمایش کرد
کۆمپانیای Meizu کۆتا مۆبایلی بە ناوی Meizu 21 Pro نمایش کرد، کۆمپانیاکە هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە چیتر بەردەوام نابن لە بەرهەم هێنانی مۆبایل، چونکە بوارەکە هیچ داهێنانێکی تێدا نەماوە و لەبری ئەوە سەرنج دەخەنە سەر دروستکردنی بەرهەمی ڕەقەکاڵە کە بە ژیری دەستکرد کار دەکات.
مۆبایلەکە ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و بە پانێڵی LTPO و قەبارەی 6.79 ئینجە و ڕوونی 1,368*3,192 پیسکڵە و ڕووناکی تاوەکو 1,250 نیتە. کامێرای سێڵفی ڕوونی 32. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرایی سەرەکی 50 مێگاپیسکڵە و کامێرای تێلەفۆتۆش لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 10 مێگاپیسکڵ کە توانای 30 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵی هەیە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپیسکڵ.
پاترییەکەی قەبارەی 5,050 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی بێ تەلی 50 وات و بارگاوی کەرەوەی بە وایەری 80 وات. نرخی مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی چین بریتییە لە 700 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.