ئۆتۆمبێل
29, ئەیلوول 2023
هۆندا یەکەمین ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی SUV نمایش کرد

کۆمپانیای هۆندا تایبەتمەندی و نرخی یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی SUV ئاشکرا کرد. ئۆتۆمبێلەکە ناوی Prologue SUV ـیە و بە یەکجار بارگاوی کردنەوە مەودای 300 میل(نزیکەی 483 کیلۆمەتر) دەبڕێت. نرخی دەستپێکی ئۆتۆمبێلەکە سەروو 40,000 دۆلارە.

بە هەردوو بژاردەی 2WD و 4WD بەردەست دەبێت، وە مەودای بڕینی 300 میل بۆ جۆری 2WD ـیە و مەودای بڕینی جۆری 4WD ئاشکرا نەکراوە. هێزی ئۆتۆمبێلەکە 288 ئەسپە. ئۆتۆمبێلەکە 5 کەسییە و پشتگیری لە Apple CarPlay و Android Auto دەکات. دوو ڕوونمای سەرەکی هەیە، یەکێکیان بە قەبارەی 11 ئینج بۆ دەرخستنی خێرایی و زانیارییەکانی دیکە، لەگەڵ ڕوونمایەکی 11.3 ئینجی بە ڕوونی HD بۆ کارپێکردنی ڤیدیۆ و ڕێکخستنی تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.