سامسۆنگ 6, تشرینی یەکەم 2023

زانیاری فەرمی دەربارەی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 6 بڵاو کرایەوە

 

لە میانەی کۆنگرەی ئەمڕۆی گەشەپێدەرانی سامسۆنگ بۆ ساڵی 2023، سامسۆنگ هەندێک وردەکاری نوێی دەربارەی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 6 خستەڕوو.

ڕووکارەکە Quick Panel ـێکی نوێ و جیاواز بەراورد بە وەشانی ڕابردووی لە خۆ دەگرێت و بە تەواوەتی دیزاین کراوەتەوە.

هەروەها سامسۆنگ ڕایگەیاند فۆنتێکی نوێ بەردەست دەخات بۆ ڕووکارەکە بە ناوی One UI Sans.

سامسۆنگ دەڵێت وەشانەکە لە ڕووی زیرەکی دەستکردەوە باشتر کراوە و کاتێک دەتەوێت وێنەیەک دەستکاری بکەیت ڕاستەوخۆ زیرەکی دەستکرد پێشنیاری دەستکاری کردنی گونجاوت بۆ دەکات.

هەروەها کۆمپانیاکە ڕووکاری کارپێکەری میدیا(Media Player)ی بە تەواوەتی نوێکردۆتەوە.

هەروەها سامسۆنگ Widgetی کەش و هەوای بە تەواوەتی نوێکردۆتەوە.

کاتی بەردەست بوونی وەشانی جێگیری ڕووکارەکە ئاشکرا نەکرا لە لایەن سامسۆنگەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە بێت.

سەرچاوە Raqami TV
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ