تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
31, ئاب 2023
ئینستەگرام بەردەوامە لە ڕکابەری کردنی تیک تۆک

ئینستەگرام کار لەسەر زیاد کردنی کاتی Reels دەکات تاوەکو 10 خوولەک، هاوشێوەی تیک تۆک. دزەپێکەر Alessandro Paluzzi دوو وێنەی بڵاو کردۆتەوە، یەکێکیان دەتوانیت Reels ـەکان تاوەکو 3 خوولەک درێژ بکەیتەوە (کە لە ئێستادا بەم شێوەیەیە) و ئەویتریان دەتوانیت تاوەکو 10 خوولەک درێژی بکەیتەوە (لە داهاتوودا زیاد دەبێت).
https://twitter.com/alex193a/status/1696865320705634488?t=lVgv4JMQdAGh8rI-qo7alw&s=19
ئینستەگرام و مێتا تاوەکو ئێستا ئەم زیاد کردنەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە، بەڵام دەکرێت لە هەر کاتێکدا زیاد بکرێت. چوونکە پێشووتریش ئینستەگرام زۆر تایبەتمەندی لە تیک تۆکەوە وەر گرتووە بۆ باشتر کردنی Reels.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.